شاندێکى باڵاى عێراق، سەردانی هەولێری پایتەخت دەکات
ئەمشەو پێنجشەممە، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و د. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیانکرد لەشاندێکى باڵاى عێراق.
شاندەکە پێکهاتبوو لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و ژمارەیەکی دیکە لە سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاران و ڕاوێژکارانی حکومەتی عێراق
هاوکات بڕیارە سبەى هەینى لە شاری دهۆک بەشداربن لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان.