لەبارەی سەرژمێری ڕوونکردنەوە درا



وەزیری پلاندانی حکومەتی هەرێم لەبارەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی سەرژمێری پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت”پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو دوا خێزان و دوا هاووڵاتی تۆمار دەکرێت”.

د. دارا ڕەشید مەحمود، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پرۆسەی جێ بەجێ کردنی سەرژمێری لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، لەماوەی ٥ پێنج رۆژی ڕابردوودا ڕێژەیەکی بەرزی کارەکان جێ بەجێ کراوە، سەرەڕای هەبوونی ئاستەنگی تەکنیکی .

ئاماژەی بەوەشداوە، هاووڵاتیان پەیوەندی زۆر دەکەن بەسەنتەی پەیوەندیەکان لە ژووری عەملیاتی سەرژمێری و بەرێوبەرایەتیەکانی ئاماری پارێزگاکان تاوەکو دڵنیا ببنەوە کە سەردان دەکرێن.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە ڕاشیگەیاند، پێشتر راگەینرابوو کە پرۆسەکە ئەم قۆناغە بۆ دوو رۆژ بەردەوام دەبێ دواتر ناتوانین کەس تۆمار بکەین ،بەڵام لێرەوە هەموو دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە تاوەکو تەواو کردنی تۆماری هەموو خێزانەکان پرۆسەکە بەردەوام دەبێ.

وەزیری پلاندانان داوایەک لە هاووڵآتیانیش دەکات و دەڵێت، داوا دەکەین لەسەرجەم ئەو خێزانانەی کەتاوەکو ئێستا خۆیان تۆمار نەکردوو لەماڵەکایان بمێنەوە ،چونکە پرۆسەکە بەردەوام دەبێ تاوەکو دوا خێزان و دوا هاووڵاتی تۆمار دەکرێ .

ڕووسیا مووشەکێکی مەترسیداری بەکارهێنا
پێت ڕووسیا مووشەکێکی مەترسیداری بەکارهێنا
بۆ مێژوو…كەتنێكی گەورەی دەسەڵاتدارانی سعودیە و بێ هەڵوێستییەكی گوماناوی!
دوات بۆ مێژوو…كەتنێكی گەورەی دەسەڵاتدارانی سعودیە و بێ هەڵوێستییەكی گوماناوی!
پەیوەنیدر