“ئاماری سەرژمێری ساڵی 1957 خەمەکانی رەواندینەوە”



سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایدەگەیەنێت: “هیوادارین هەر کەس ناوی لە سەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ نەبووە لەو شوێنەی ئێستا ناوی تۆمار کردوە بگەڕێندرێتەوە شوێنی راستەقینەی خۆی”.
فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێشتا پرۆسەی سەرژمێری بەردەوامە و وابڕیارە قۆناغی دووەمی پرۆسەکە ئەمشەو سەعات 12 کۆتایی بێت، بۆ ئێمە جێبەجێکردنی ئاماری ساڵی 1957 هەواڵێکی گرنگ بووەو خەمەکانی رەواندینەوە، لەسەرجەم ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پرۆسەکە بەباشی بەڕێوەچووە، بەڵام بەداخەوە کەلەهەندێک ناوچە ئەو ئامانجەی هەیبووە پرۆسەکە بەدی نەهاتووە.
ئەوەشی ڕاگەیاند، بونی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکان لە کەرکوک جێگای شانازییەو هەر کەرکوکییەک لەو شارە خۆی تۆمار کردووە بەهەموو بنەماکان کەرکوکیە و ئومێد دەکەین سەرجەم پێکهاتەکان ئەم رۆحیەتەیان هەبێت، هیوادارین لەداهاتوویەکی نزیکدا ئەو لیژنەیەی چاکسازی لەبەیاناتەکاندا دەکات بەزووی دەست بەکارەکانی بکات.

بۆ مێژوو…كەتنێكی گەورەی دەسەڵاتدارانی سعودیە و بێ هەڵوێستییەكی گوماناوی!
پێت بۆ مێژوو…كەتنێكی گەورەی دەسەڵاتدارانی سعودیە و بێ هەڵوێستییەكی گوماناوی!
زانیارییەکان ناتوانرێت دزەپێ بکرێت
دوات زانیارییەکان ناتوانرێت دزەپێ بکرێت
پەیوەنیدر