تیمی سەرژمێری گشتی عێراق دڵنیایی دایە هاوولاتیان لە پاراستنی نهێنی سەرژمێری و دەڵێت”سیستمەکە بەهێزە و ناتوانرێت دزە بە زانیارییەکان بکرێت”.
حەیدەر مەجید، وتەبێژی تیمی سەرژمێری گشتی ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، ئەو زانیارییانەی كە هاووڵاتیان لەكاتی سەرژمێریدا بە سەرژمێرکارانی دەدەن زۆر نهبێنی و پارێزارو دەبێت و هیچ کەسێک ناتوانێت ناوەڕۆکەکە بزانێت.
بەوتەی حەیدەر مەجید، پێشتر هەماهەنگیان کردووە و دەزگا ئەمنییە تایبەتمەندەكان لە بواری سیبرانی پێیان ڕاگەیاندوون، سیستمەکە بەجۆرێکە شیاوی دەزەكردنە ناوی نیە و، رێگەنادرێت هیچ كەسێك بیبینێت جگە لەلایەنی پەیوەندار نەبێت.
لەبارەی ناوچە كێشە لەسەرەكانیش، ڕوونیكردۆتەوە، بڕیار لە دادگای فیدراڵییەوە دەرچووە لەبارەی رێوشوێنەكانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی، كە باس لە پێكهێنانی لیژنە دەكات لەناو پێكهاتەكان و پێویستە لەگەڵ بژمێرەكان بن، لەگەڵ بوونی نوێنەری مەسیحیش لەناوچانەی كە زۆرینەن تیایدا.
هاوکات فەهمی بورهان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەناوچە جێناکۆکەکان پرۆسەکە بەردەوامە و لیژنەیەک پێکدەهێنرێت لە سەرجەم لایەن و نەتەوەکان بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی سەرژمێریی لەوناوچانە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا نیگەرانیان هەیە و لە گوندەکانی دەوروبەری خانەقین و کوڵەجۆ رێگە نەدراوە سەرژمێری بکرێت.
ئەوەشی خستە روو، هەموو ئەوانەی لە کەرکون کەرکوکین و هیچ گومانێک نییە لەوەی کەسێک کە کەرکوکی نەبێت لەسەر ئەو شارە تۆمارکرابێت و پێکهاتەی شارەکە پێکەوە دەست لە ناو دەست رۆحیەتی پێکەوەییان پیشان دا.