ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بۆ بەرگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخى دۆلار، ڕێكارێك دەگرێتەبەر.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”ئەنجومەنی وەزیران هەموو لایەنە حكومییەكان پابەند دەكات، كاڵا و پێداویستی و خزمەتگوزارییەكانیان بە دیناری عیراقی بفرۆشن بەپێی نرخی خەرجی فەرمی كە (١٤٧٠) دینارە بۆ هەر دۆلارێك”.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریكایی لە بۆرسەكانی كیفاح و حارسیە لە بەغدا بە نزیكەی ١٦٣ هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا، ئەمەش بە نرخێكی پێوانەیی دادەنرێت لەو دەمەی حكومەت لە كۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ بڕیاریدا گۆڕانكاریی بەسەر نرخی خەرج دۆلاردا بهێنێت و لە 1119 دینارەوە بۆ هەر دۆلارێك بیكاتە ١٤٥٠ دینار بۆ هەر دۆلارێك.