هێڵی گەرمی 567ـی سەرژمێری کارناکات و ناتوانرێت پەیوەندییان پێوەبکرێت.
سەرۆکی کەرتی ڕاگەیاندنی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاووڵاتیان دەتوانن بە هێڵی گەرمی 567 بکرێت لەکاتی سەردانینەکردنی تیمەکان بۆلایەن، بەڵام ئەو هێڵە داخراوە و ناتوانرێت پەیوەندییان پێوەبکرێت.
هاوکات خەڵك- بەدواداچوونی کرد و بە مەیدانی هەوڵەکانی تاقیکردەوە، لە ڕێی هەر سێ هێڵی ئاسیا و کۆڕەک و زەینەوە پەیوەندی بەو ژمارەیەوە کرد کە وەزارەتی پلاناندانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە دەرکەوت لەکاتێکدا پەیوەندییان پێوەدەکەیت بە نامەیەکی دەنگی پێت دەڵێت” ئەوژمارەیەی داوات کردووە داخراوە”.
ئەمە لەکاتێکدایە كارزان ره‌زا، سه‌رۆكی كه‌رتی ڕاگه‌یاندنی سه‌رژمێری له هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی به هه‌ر هۆكارێك بێت، بژمێره‌كان سه‌ردانیان نه‌كردن، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به هێڵی گه‌رمی 567 بكه‌ن له رێگه‌ی هه‌ردوو هێڵه‌كانی ئاسیاسێڵ و كۆڕه‌ك تیلیكۆمه‌وه”.
ئەمڕۆ دوایین رۆژی تۆماری ئه‌ندامانی خێزانه و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش كۆتایی دێت. له هه‌یینییه‌وه قۆناغی دووه‌می سه‌رژمێری ده‌ستپێده‌كات كه فۆڕمێكه و زیاتر له 70 پرسیاری تێدایه.