تائێستا سێ ژن بەتەمنترینن لە سەرژمێریدا



لە پرۆسەی سەرژمێری گشتی عێراقدا و تا دووەم ڕۆژی قەدەغەی هاتووچۆ سێ ژن لە عێراق بەتەمەنترینن، کە یەکێکیان لە هەرێمی کوردستانە.

بەپێی هەندێک ئامار کە لە دەستەی سەرژمێری بلاوکراوەتەوە، تا ئێستا سێ ژن وەک بەتەمەنترین هاووڵاتى هەرێم و عێراق لە سەرژمێریدا تۆمارکراون، کە دووانیان لە ناوەڕاست و خواروی عێراقن و یەکێکیان لە هەرێمی کوردستانە.

بەپێی زانیارییەکان، عەمشە کە ژنێکى خەڵکى قەزاى تەلەعفەرى سەربە پارێزگاى نەینەوایە،  لەدایکبووى ساڵى 1902 وە و ئێستا تەمەنى 122 ساڵە وەک بەتەمەنترین هاووڵاتى عێراقى لە پرۆسەى سەرژمێریدا تۆمارکراوە.

شوکریە ئەحمەد کە دانیشتووى قەزاى دوجەیلى سەر بە پارێزگاى سەڵاحەدین-ە لە دایکبوى ساڵى 1905 و تەمەنى 119 ساڵە وەک دووەم بەتەمەنترین هاووڵاتى عێراقى لە پڕۆسەی سەرژمێری تۆمارکراوە کە.

هاوکات لە هەرێمی کوردستانیش ژنێک کە ناوی تەڵیعە یە لە دایکبووى ساڵى 1919 یەو تەمەنى 105 ساڵە و لە سنورى قەزاى سەیدسادق نیشتەجێیە وەک سێیەم بەتەمەنترینی عێڕاق و بەتەمەنترین هاووڵاتی هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە.

هێڵی گەرمی 567 کارناکات
پێت هێڵی گەرمی 567 کارناکات
بەر لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ملیشیاکان، پوتن پەیوەندی بە سوودانییەوە دەکات
دوات بەر لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ملیشیاکان، پوتن پەیوەندی بە سوودانییەوە دەکات
پەیوەنیدر