قەدەغەی هاتووچۆ و قۆناغی دووەمی سەرژمێری کۆتایی دێت



قۆناغی دووەمی سەرژمێری و قەدەغەکردنی هاتووچۆ کۆتاییان دێت و چاوەڕوان دەکرێت لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە قۆناغی سێیەم بکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوواین ڕۆژی قۆناغی دووەمی سەرژمێری گشتی دانیشتووانە و لە کاتژمێر 12ی شەویشەوە، قەدەغەکردنی هاتووچۆ کۆتایی دێت.

بە وتەی مەحمود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی یەکەمی سەرژمێرییەکەدا بژمێرەکان 60% بۆ 70%ـی زانیاریی خێزانەکانیان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان نوێکردووەتەوە.

پێشبینی دەکرێت بژمێرەکان پێش کۆتاییهاتنی وادە دیاریکراوەکە کە 12ی ئەمشەوە، کارەکانیان تەواو بکەن.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان باسی لەوەش کرد، دوای 20 و 21ـی مانگ، بۆ ماوەی 5 رۆژ پرۆسەی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت و دواتر قۆناغی کۆتایی دەستپێدەکات.

بەڵام قۆناغی سێیەمی سەرژمێریی سبەینێ لە عێراق و دوای پێنج رۆژی دیکەش لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

بڕیارە تاوەکو 10ی مانگی داهاتوو، بژمێرەکان جارێکی دیکە سەردانی ماڵان بکەن و ئەو پرسیارانەیان ئاراستە بکەن کە تایبەتە بە گوزەرانیانەوە.

ملیاردێرێکی چینی ئەم مۆزەی بە شەش ملیۆن و 200 هەزار دۆلار کڕی
پێت ملیاردێرێکی چینی ئەم مۆزەی بە شەش ملیۆن و 200 هەزار دۆلار کڕی
نرخی زێڕ نزیکەی 100 دۆلار بەرزبووەوە
دوات نرخی زێڕ نزیکەی 100 دۆلار بەرزبووەوە
پەیوەنیدر