هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دەدرێت
ئەمڕۆ چوار شەممە، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند “هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت”.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا “به‌غدا داوای ناردنی 350 ملیار دیناری داهاته نانه‌وتییه‌كانی له حكومه‌تی هه‌رێم كردوه، ئەمەش له‌كاتێكدا هه‌رێم به‌پێی یاسا ته‌نها نیوه‌ی داهاته‌كه‌ی ده‌نێرێت”.
هاوکات بڕیاربوو هه‌فته‌ی ڕابردوو، به‌غدا 540 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی له ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و داتاكانیان و زانیارییه كه‌سییه‌كانیان، لیستی مووچه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش بووه‌هۆی دواكه‌وتی پڕۆسه‌ی ناردنی پاره له‌لایه‌ن به‌غداوه.
شایەنی باسە هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی پاره‌ی مووچه خۆرانی هەرێم دەگەڕێتەوە بۆ گه‌شتی ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هەروەها بوونی کێشە و تێبینی له لیسته‌كاندا.