قوباد تاڵەبانی: بەبێ هیچ جیاوازییەک خزمەتی کەرکوک بکەن



قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فراكسیۆنی حزبەكەی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك كۆبووەوە و پێی وتن، ” لەسەر رێبازی مام جەلال، بە هەموو تواناوە و بەبێ هیچ جیاوازییەک خزمەتی کەرکوک بکەن”.

قوباد تاڵەبانی دوای گەڕانەوەی بۆ شاری كەركوك بۆ خۆتۆماركردنی لەچوارچێوەی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لەگەڵ ئەندامانی فراکسیۆنەکانی یەکێتی و بابلیون لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک كۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی دەڵێت: “داوام لێکردن لەسەر ڕێبازی مام جەلال، بە هەموو تواناوە و بەبێ هیچ جیاوازییەک خزمەتی کەرکوک بکەن. دەبێت فراکسیۆنەکانی یەکێتی و بابلیون زیاتر و باشتر لە فراکسیۆنەکانی تر چاودێربن بەسەر کارەکانی ئیدارەی نوێی کەرکوکەوە”.

جەختیشی کردەوە، کە دەبێت بە شێوەیەک خزمەتی خەڵکی کەرکوک بکەن، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر ئاستی هیوا و متمانەی کەرکوکییەکان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بە پارێزگار و فراکسیۆنەکانی یەکێتی و بابلیون بەرزتر ببێتەوە.

یەكێتی زانایان: بە پێدانی زانیاری هەڵە گوناهبار دەبیت
پێت یەكێتی زانایان: بە پێدانی زانیاری هەڵە گوناهبار دەبیت
سەرەڕای پشوو کرێی ڕۆژانەی توێژێک خەرجدەکرێت
دوات سەرەڕای پشوو کرێی ڕۆژانەی توێژێک خەرجدەکرێت
پەیوەنیدر