ئەوەی سەرژمێری تەواكردووە دەتوانێت بگەڕێتەوە؟



ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك ڕایدەگەیەنێت، ئەوانەی سەرژمێرییان تەواو كردووە دەتوانن بڕۆنەوە و بۆ خوولی داهاتووی سەرژمێری تەنها كەسێكیان بە پێناسەكانەوە بگەڕێتەوە بەسە.

د.ئەحمەد کەرکوکی، ئەندمی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، خەڵکێکی زۆر پرسیاری ئەوەیان هەبوو ئەمڕۆ تیمەکان سەردانیان کردووە چیبکەن بمێننەوە یان بڕۆنەوە؟ بۆیە دوای بەدواداچوونمان بۆ ئەم بابەتە هەر ماڵێک تیمەکان سەردانیان کردووە دەتوانن بڕۆنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە 24ی ئەم مانگەوە جارێکی دیکە تیمەکان سەردانیان دەکەنەوە، بەڵام ئەم جارە تەنها یەک کەس و تەسکەرەکان بوونیان هەبێت بەسە.

ئاماژەی بەوەکردووە، سەبارەت بە بازگەکانیش سبەی لەدوای کاتژمێر 12ی شەوەوە بەڕووی هاووڵاتیاندا کراوە دەبێت، واتە خاوەن ماڵەکان دەبێت کەمێک تەحەمولی میوانەکانتان هەبێت.

سەرۆک کۆماری ئێران داوایەک لە پاپا فرانسیس دەکات
پێت سەرۆک کۆماری ئێران داوایەک لە پاپا فرانسیس دەکات
شەپۆلێكی فراوانی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
دوات شەپۆلێكی فراوانی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەنیدر