سەرەڕای پشوو کرێی ڕۆژانەی توێژێک خەرجدەکرێت



سەرۆک وەزیرانی عێڕاق بڕیاریدا بە خەرجکردنی کرێی کاری ئەو کەسانەی بەشێوەی ڕۆژانە کاردەکەن لە ڕۆژانی سەرژمێری و قەدەغەی هاتووچۆدا.

لە بڵاوکراوەیەکدا، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێڕاق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێڕاق بڕیاریداوە بەپێدانی کرێی ئەو کەسانەی کەبەشێوەی ڕۆژانە کاردەکەن.

بەپێی بڵاوکراوەکە، لە هەردوو ڕۆژانی سەرژمێری و قەدەغەی هاتووچۆ و سەڕەرای پشوو، سودانی بڕیاریداوە کرێی ئەم دوو ڕۆژەی ئەو کەسانە خەرجبکرێت کە بەشێوەی ڕۆژانە لەدام و دەزگاکانی دەوڵەت کاردەکەن، و پارەکەیان پێبدرێت.

جێێ باسە بەهۆی سەرژمێری گشتی لە عێراق بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە سەرتاسەری عێراق بەهەرێمی کوردستانیشەوە پشوو و قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندرا، بۆئەوەی پرۆسەکە بەشێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەبچێت.

قوباد تاڵەبانی: بەبێ هیچ جیاوازییەک خزمەتی کەرکوک بکەن
پێت قوباد تاڵەبانی: بەبێ هیچ جیاوازییەک خزمەتی کەرکوک بکەن
سەرۆک کۆماری ئێران داوایەک لە پاپا فرانسیس دەکات
دوات سەرۆک کۆماری ئێران داوایەک لە پاپا فرانسیس دەکات
پەیوەنیدر