شەپۆلێكی فراوانی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە



شارەزایەكی كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای كۆتایی ئەم مانگە بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی بەهێز و باشی باران بارین و بەفر بارین ڕوودەکاتە سەرجەم ناوچە جیاوازه کانی هەرێم.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وا چاوەڕوان دەکرێت لەناو هەفتەی داهاتودا بەتایبەت لە ناوەڕاستی هەفتەکە بۆ کۆتایی هەفتەکە مەودای 25 و 26 و 27 ی 11 شەپۆلێکی بەهێز و باشی باران بارین و بەفر بارین ڕووبکاتە سەرجەم ناوچە جیاوازه کانی هەرێم.

ڕاشیگەیاندووە، سەرچاوەی سەرەکی شەپۆلەکە لەهەردوو دەریای ناوەڕاست و دەریای سوورەوە دەبێت و تۆپەڵە هەوایەکی شێداری مەداری کەمەرەییش کارتێکەر دەبێت لەسەر شەپۆلەکە.

وتیشی، “بەهۆی دابەزینی تەوژمە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور لەئەوروپاوە و تێکەڵ بوونی بەشەپۆلەکە پلەکانی گەرما بەڕێژەی 7 تا 10 سیلیزی دادەبەزن و لەناوەڕاست و کۆتایی شەپۆلەکە بەتایبەت بەفر دەبارێت لەبەشێکی زۆری ناوچە شاخاوییەکان و بەفر دادەبەزێتە سەنتەری ناحیەی حاجی ئۆمەران و گونده کانی دەورووبەری و بەشێک لەسەنتەرەکانی تری ناوچەی شاخاوی”.

ئەوەی سەرژمێری تەواكردووە دەتوانێت بگەڕێتەوە؟
پێت ئەوەی سەرژمێری تەواكردووە دەتوانێت بگەڕێتەوە؟
داوایەكی بەپەلە ئاراستەی هاووڵاتییان دەكرێت
دوات داوایەكی بەپەلە ئاراستەی هاووڵاتییان دەكرێت
پەیوەنیدر