سەرژمێری پەیوەندی بە مووچەوە هەیە؟



ئەمڕۆ چوار شەممە لە یەكەم ڕۆژی قەدەغەی هاتووچۆدا پڕۆسەی سەرژمێری بەشێوەیەكی ئاسایی بەڕێوەچوو، وەزارەتی پلاندانانی عێراق، كە سەرپەرشتی تەواوی پڕۆسەكە دەكات دڵنیایی دەداتە مووچەخۆران و دەڵێت: سەرژمێری پەیوەندی بە بڕینی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتییەوە نییە.

لیژنەی باڵای سەرژمێری عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەیانی ئەمڕۆ پڕۆسەی سەرژمێری دەستی پێ‌ كردووە و ئەمڕۆ و سبەینێ بەبێ جیاوازی پڕۆسەەكە بەردەوام دەبێت و دوای 48 كاتژمێر لە گەیشتنی داتاكان ئەنجامی بەرایی سەرژمێری ڕادەگەیەنرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە ناوەندی پەیوەندییەكان نزیكەی 100 هەزار كارمەند لەبارەی سەرژمێرییەوە وەڵامی هاووڵاتیان دەدەنەوە.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت: سەرژمێری پەیوەندی بە بڕینی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتییەوە نییە.

هاوكات، وتەبێژی حكومەتی عێراق بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “هاووڵاتیان پابەندی قەدەغەی هاتووچۆ و خۆتۆماركردنی سەرژمێرین”.

وتیشی، “عێراقییەكان سەقامگیری و گەشەپێدانی وڵاتیان دەوێت”.

داوایەكی بەپەلە ئاراستەی هاووڵاتییان دەكرێت
پێت داوایەكی بەپەلە ئاراستەی هاووڵاتییان دەكرێت
کوردایەتیی لە فۆرمی کەرکوکییەکاندا
دوات کوردایەتیی لە فۆرمی کەرکوکییەکاندا
پەیوەنیدر