سێ‌ درۆنی توركیا تێكشكێنران



هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، گەریلاکانی ئازادیی شەش چالاکییان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە زاپ و خواکورک ئەنجامداوە، بە هۆیەوە سێ درۆن خراوەتەخوارەوە، دوو کامێرای چاودێریی و سێ تەقەمەنی لەناوبراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، لە ١٧ و ١٨ـی ئەم مانگە، شەش چالاکییەکان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی جودی، بەهار، ئامێدی لە زاپ و گردی مەسکەن لە خواکورک ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو چالاکییانەدا سێ درۆن خراوەتەخوارەوە، دوو کامێری چاودێریی بە نیشانەشكێن و سێ تەقەمەنی لەناوبراوە، هەروەها سوپای داگیرکەر ناچار بە پاشەکشە کراون.

هەپەگە دەڵێت: دەوڵەتی تورک لە ١٧ و ١٨ـی ئەم مانگە دووجار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانی تونێلەکانمان لە گردی ئێف ئێم لە زاپ کردووە.

هەپەگە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکی لە ڕۆژانی ١٧، ١٨ و ١٩ـی تشرینی دووەم بەمشێوەیە خستووەتەڕوو: بە گشتیی ٢٥ جار بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی هەرێمەکانی خواکورک، گارە و زاپ کراوە، هەروەها ١٩ جاریش بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومانی خواکورک و زاپ کراوە.

کوردایەتیی لە فۆرمی کەرکوکییەکاندا
پێت کوردایەتیی لە فۆرمی کەرکوکییەکاندا
سێ هاووڵاتی کورد لە عفرین ڕفێندران
دوات سێ هاووڵاتی کورد لە عفرین ڕفێندران
پەیوەنیدر