سێ هاووڵاتی کورد لە عفرین ڕفێندران



لەماوەی هەفتەیەکدا چەکدارانی سەربە سوپای تورکیا لە عفرین سێ هاووڵاتی کوردیان ڕفاندووە و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی هەواڵی میدیای نزیک لە هێزەکانی سوپای سوریای دیموکرات هەسەدە، هێزەکانی سوپای تورکیا دوێنێ هاووڵاتییەکی بەناوی حەنان عەلۆ لە دایكبووی ساڵی (١٩٩٤) ـی خەڵکی گوندی دیکێی سەر بە شارۆچکەی بلبلێی عەفرین لە باکووری کوردستان ڕفاندووە.

هەر بەپێی سەرچاوەکان “پۆلیسی سەربازیی” لە پێنجشەممە (١٤ی تشرینی دووەم) هاووڵاتییەکیان بەناوی محەمەد مستەفا تەمەن (٤٢) ساڵ، خەڵکی گوندی هۆلیلێی شاری ڕەجۆیان ڕفاندووە.

هاوكات زانراوە حەنان عەلۆ لەبەر ئەوەی ویستی ماڵەکەی لە گەڕەکی ئەشرەفیەمی عەفرین کە چەکداران دەستیان بەسەرداگرتووە بگەڕێنێتەوە ڕفێندرا.

هەروەها ڕۆژی شەممەش چەکدارەکان هاووڵاتییەکیان بەناوی نووری ئیسماعیل عەلی تەمەن (٤٦) لە بەردەم ماڵەکەی لە نزیک وێستگەی کارەبای گەڕەکی ئەشرەفیە ڕفاند.

جێگای ئاماژەیە لە ناوچەکانی سووریا کە لەژێر داگیرکاریی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانیدایە، ئاڵۆزیی و پێشێلکاریی بەرامبەر دانیشتووانە کوردەکان بەردەوامە.

سێ‌ درۆنی توركیا تێكشكێنران
پێت سێ‌ درۆنی توركیا تێكشكێنران
لەمانگێکدا نزیکەی 7هەزار هاوسەر جیابوونەتەوە
دوات لەمانگێکدا نزیکەی 7هەزار هاوسەر جیابوونەتەوە
پەیوەنیدر