ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی پێشوو بڵاوکردەوە و دەڵێت”نزیکەی 7 هەزار هاوسەر جیابوونەتەوە”.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئامارێکی بڵاوکردەوە و تێیدا حاڵەتەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هاوسەرانی بۆ مانگی تشرینی یەکەم بڵاوکردەوە، و بەپێی ئامارەکە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا 34 ههزار و 951 گرێبەستی هاوسەرگیری لە عێراق تۆمار کراوە، و شەش هەزار و 696 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆماركراوە.
هەربەپێی ئامارەکەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە عێراق لە مانگی ئەیلوولی ئهمساڵدا پێنج هەزار و 462 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە کە هەزار و 508 حاڵەتی جیابوونەوە بە بڕیاری دادوەری بووە، 698 جیابوونەوەش لەدەرەوەی دادگەکان بووە.
زۆرینەی ئەم ئامارانە کە بڵاوکراونەتەوە لە دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ بووە، هاوکات ئەم ئامارانە تایبەتنییە بە هەرێمی کوردستان و هیچ حاڵەتێکیان هەرێم ناگرێتەوە.