سۆران عومەر: نیگەرانی حکومەتی هەرێم لە بارەی سەرژمێری نەڕەویوەتەوە



سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق لە ڕایگەیاند، پڕۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و هێشتا قەلەقی حکومەتی هەرێم لە بارەی سەرژمێرییەوە نەڕەویوەتەوە.

سۆران عومەر، ئەمڕۆ چوارشەممە لە سلێمانی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: پرۆسەی سەرژمێری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و بڕیارە رۆژانی داهاتووش بەردەوام بێت.

وتیشی: “ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوای لە حکومەتی فیدراڵی عێراق کرد ئە سێرڤەرەی لە بەغداد ڕاستەوخۆ داتاکانی بۆ دەگوازرێتەوە لە هەولێریش هەبێت، بەڵام حکومەتی عێراق ڕازی نەبوو،بۆیە نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا بەشدارە لە داتاکانی ئەم سێرڤەرە لە بەغداد”.

پاسپۆرتی سلێمانی کوردانی تاراوگە ئاگادار دەکاتەوە
پێت پاسپۆرتی سلێمانی کوردانی تاراوگە ئاگادار دەکاتەوە
کەشناسی: نمەباران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
دوات کەشناسی: نمەباران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت
پەیوەنیدر