ستران عەبدوڵا: کەرکوکییەکان کوردستانیبوونی شارەکە دەسەلمێننەوە



ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، “نە سیاسەتی تەعریب و تەرحیل و نە 16ی ئۆکتۆبەر کۆڵ بە کەرکوکییەکان نادات، ده‌شڵێت، بەشداریکردن لەسەرژمێری خەباتێکی مەدەنی ئاسان و کاریگەرە و ئەمڕۆ ئەو سەرژمێرییەیە کە خەڵکی کوردستان لە کەرکوک نەبەردییەکانییان تۆماردەکەن و کوردستانیبوونی شارەکە دەسەلمێننەوە.

ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند: کەرکوکییەکان وەک چۆن بەچەندین ویستگەی دەنگدان چارەنووسی کەرکوکیان یەکلاکردەوە، ئەمڕۆش بە بەشداریکردنیان لەسەرژمێری گشتی چارەنوسی کەرکوک دەسەلمێننەوە، نە سیاسەتی تەعریب و تەرحیل و نە 16 ئۆکتۆبەر کۆڵ بە کەرکوکییەکان نادات و بەخۆشحاڵییەوە جگە لەو خەڵکە رەسەنەی لە کەرکوک ماون، کەرکوکییەکان گەڕاونەتەوە ناوچە جیاجیاکانی شارەکە و بەشداری سەرژمێری گشتی دەکەن”.

وتیشی: “ئەمڕۆ ئەو سەرژمێرییەیە کە خەڵکی کوردستان لە کەرکوک نەبەردییەکانییان تۆماردەکەن و کوردستانیبوونی شارەکە دەسەلمێننەوە، ئەوانەی بەچەندین سیاسەت وایاندەزانی کۆتایی بە کەرکوکییەکان دەهێنن ترسیان لێنیشتووە، هیوادارم گەلی کورد لەکەرکوک بەشداری بکات و نەبەردییەکەی 57 یەکلابکاتەوە و رۆحی شەهیدان و شەهید عەلی عەسکەری، کە یەکێک بوو لەفەرمانبەرانی کورد لەشارەکە و نەیهێشت بە هەزاران کورد بە عەرەب و تورکمان بنوسرێن و بە کورد تۆماریکردن شاد بکات، هاوکات بەشداریکردن لەسەرژمێری خەباتێکی مەدەنی ئاسان و کاریگەرە”.

کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد و تا سبەینێ پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

ئەو کەسانەی ناسنامەی باب و باپیرانیان ساڵی 57ە دەتوانن لە کەرکووک خۆیان تۆمار بکەن
پێت ئەو کەسانەی ناسنامەی باب و باپیرانیان ساڵی 57ە دەتوانن لە کەرکووک خۆیان تۆمار بکەن
وەزیری پلاندانان: سەرژمێری دەبێتە هۆی ئەوەی یاری بە بودجەی هەرێمی کوردستان نەکرێت
دوات وەزیری پلاندانان: سەرژمێری دەبێتە هۆی ئەوەی یاری بە بودجەی هەرێمی کوردستان نەکرێت
پەیوەنیدر