پارەی ئاو بۆ ئەو ماڵانەی پێوەریان نییە كەم دەكرێتەوە



دوابەدوای كۆتایی هاتنی ماوەی داشكاندنی پارەی ئاو بۆ ئەو ماڵانەی پێوەریان نییە، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پارەی ئاو بۆ ئەو ماڵانەی پێوەریان نییە لە ٨٠ هەزار دینارەوە كەم دەكرێتەوە بۆ ٤٥ هەزار دیناری مانگانە.

لە ساڵی ڕابردوودا حكومەتی هەرێم بڕیاری دا سزای نەبەستنی پێوەری ئاو لە ٨٠ هەزار دیناری مانگانەوە بۆ ماڵان كەم بكاتەوە بۆ ٢٠ هەزار دینار لەناو شار و ١٠ هەزار دینار بۆ دەرەوەی شارەكان و ماوەی داشكاندنەكەش لە ٢٠ی ١٢ی ساڵی ڕابردوودا كۆتایی هات.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە “جارێكی دیكە حكوومەت بۆ بەرژەوەندیی ھاووڵاتیان بڕیاری دا بە داشكاندنی سزای نەبەستنی پێوەری ئاو و ٨٠ ھەزار كرێی یەك مانگ كەم كرایەوە بۆ ٤٥ ھەزار دینار.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێچەوانەوە ئەوەی پابەند نەبێت بە بڕیاری حكوومەت بۆ بەستنی پێوەری ئاو ئەوە بۆ ساڵی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ بۆ ھەر مانگێك ٨٠ ھەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت، چونكە بڕیارەكەی حكوومەت دەرفەتێكە بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان سوودمەندبن لە كەمكردنەوەی پارەی سزای نەبەستنی پێوەری ئاو.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكوومەت قەرزێكی زۆری ئاوی لای ھاووڵاتیان و فەرمانگەكانە و ئێستا ئەو پارەیەی كرێی ئاو، كە نەگەڕاوەتەوە بۆ حكوومەت گەیشتۆتە ٤٠٠ ملیار دینار.

ئاشكراشی كرد، “چەند جارێكە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان داشكاندن بۆ ھاووڵاتیان دەكات و لە كۆتایی ساڵی ڕابردووش بەھۆی داشكانی حكوومەتەوە ژمارەیەكی زۆری ھاووڵاتیان سوودمەند بوون لە بڕیارەكە و پابەندبوون بە بەستنی پێوەری ئاو، ئەوەش وای كرد ڕۆژانە ھاووڵاتییەكی زۆر سەردانی فەرمانگەكانی ئاو بكات لە ھەموو ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان.”

هەر یاریزانێكی هەڵبژاردەی عیراق ٧ هەزار دۆلار وەردەگرێت
پێت هەر یاریزانێكی هەڵبژاردەی عیراق ٧ هەزار دۆلار وەردەگرێت
بانكی ناوەندی برێكی زیاتری دۆلاری خستەبازاڕەوە
دوات بانكی ناوەندی برێكی زیاتری دۆلاری خستەبازاڕەوە
پەیوەنیدر