ئەمڕۆ سێشه‌ممه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لەگەڵ دەستەی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه، چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ كرا.
لەکۆبونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر ڕووداوەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئامانجەکانی ئیسرائیل کە فراوانكردنی شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا.
سوودانی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه، په‌یامه‌كه‌ی “قه‌واره‌ی زایۆنی” كه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، پاساوهێنانه‌وه‌یه بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر عێراق و هه‌وڵه‌كانی بۆ فراوانكردنی بازنەی شه‌ڕ له ناوچه‌كه‌دا.
لەوچوارچێوەیەشدا سوودانی جه‌ختی كردووه، بەهەموو شێوەیەک دژی ئەو هەوڵەیە عێراق بخزێنرێته ناو شه‌ڕ بڕیاری شه‌ڕ و ئاشتی له عێراق به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه و ڕێگه به هیچ لایه‌نێك نادرێت ئه‌و مافه به خۆی بدات.
هاوکات سوودانی داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی بۆ ئاسایشیی نیشتمانی كردووه بۆ تاوتوێكردن و به‌دواداچوونی پێشهاته‌كان و دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی عێراق.
شایەنی باسە ئەم هەوڵانەی سودانی لە کاتێکدایە، پێشتر به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئیسرائیل و ئه‌مریكاش به ڕۆژنامه‌كانی ئیسرائیلیان ڕاگه‌یاندبوو، ڕه‌نگه ئێران بریكاره‌كانی له عێراق زیاتر به‌كاربهێنێت بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی چاڵاكییه‌كانی سوپای ئیسرائیل له لوبنان و غه‌ززه و ده‌شڵێن مه‌ترسی هه‌یه له‌وه‌ی ڕه‌نگه ئێران مووشه‌كی باڵیستی كورتمه‌ودای دزه پێ كردبێته نێو خاكی عێراق.