نیوە زیاتری کارەکانی پڕۆژەی سایلۆی هەڵەبجە تەواو بووە



51% ی کارەکانی سایلۆی هەڵەبجە تەواو بووە.
سایلۆی هەڵەبجە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژی و گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و لەسەر بودجەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، لە ساڵی 2023 ڕاسپاردنی بۆ کراوە، بەگوژمەی 27 ملیار و 203 ملیۆن دینار.
زەویی تەرخانکراو بۆ پرۆژەکە 53 دۆنمە و لەسەر ڕووبەری 23 دۆنم سایلۆکە دروست دەکرێت. ماوەی تەواوکردنی 700 ڕۆژە و لە 7/11/2024 دەستی پێکردووە.
شایەنی باسە قەبارەی سایلۆکە توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن دانەوێڵەی هەیە، لەگەڵ دە کۆگای ئەمبارکردنی خۆراک کە قەبارەی هەریەکەیان 1200 مەتردووجایە.
هاوکات دوو باڵەخانەی تایبەت بە کارگێڕی و بەڕێوەبردنی سایلۆکە و خزمەتگوزارییەکان لەخۆ دەگرێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق” ئامانجی ئیسرائیل فراوانکردنی بازنەی شەڕە”.
پێت سەرۆک وەزیرانی عێراق” ئامانجی ئیسرائیل فراوانکردنی بازنەی شەڕە”.
قوباد تاڵەبانی: پێویستە حکومەتی داهاتووش پشتیوانی ڕیفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگە بکات
دوات قوباد تاڵەبانی: پێویستە حکومەتی داهاتووش پشتیوانی ڕیفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگە بکات
پەیوەنیدر