بانكی ناوەندی برێكی زیاتری دۆلاری خستەبازاڕەوە



 

بانكی ناوەندی عیراق تەنیا ٧١ ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتربەراورد بە ڕۆژانی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە بەشێوەیەكی نائاسایی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی ٧١ ملیۆن و ٣٦٠ هەزار و ٤٣٢ دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە ٣٣ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە ٣٨ ملیۆن و ٢٦٠ هەزار و٤٣٢ دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا ١٣ بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوە و١٠ بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و ١٣٢ كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە ١٤٦٠ دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی ١٠٠ دۆلار لە ١٦٣ هەزار دینار نزیكبۆوە.

 

پارەی ئاو بۆ ئەو ماڵانەی پێوەریان نییە كەم دەكرێتەوە
پێت پارەی ئاو بۆ ئەو ماڵانەی پێوەریان نییە كەم دەكرێتەوە
نرخی گەشتی عومرە كەم دەبێتەوە
دوات نرخی گەشتی عومرە كەم دەبێتەوە
پەیوەندیدر