قوباد تاڵەبانی: پێویستە حکومەتی داهاتووش پشتیوانی ڕیفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگە بکات



قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە شاندێكی سەربازی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی کۆلۆنێڵ تۆماس ریتەر، فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پرسی ڕیفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و لیوا بەختیار، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەبوون.

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە کۆلۆنێڵ تۆماس ریتەر کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا. ئامادەی خۆی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و پاڵپشتییەک بۆ هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و سوپاسی حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیای کرد، کە رەزامەندییان دەربڕیوە بۆ درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

جێگری سەرۆك وەزیران ستایشی ئەڵمانیای کرد، کە هەمیشە هاوکار و پشتیوانی هەرێمی کوردستان بووە بە تایبەت لە شەڕی دژی تیرۆر و پرۆسەی ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگەدا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی ڕیفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە. لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە حکومەتی داهاتووش پشتیوانی پرۆسەی ڕیفۆرم بکات لە هێزەکانی پێشمەرگەدا.

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە، هەربۆیە پێویستە ئاستی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی کوردستان و عێراق لەگەڵ هاوپەیمانان زیاتر بکرێت.

نیوە زیاتری کارەکانی پڕۆژەی سایلۆی هەڵەبجە تەواو بووە
پێت نیوە زیاتری کارەکانی پڕۆژەی سایلۆی هەڵەبجە تەواو بووە
ئەمشەو قەدەغەی هاتووچۆ دەستپێدەكات
دوات ئەمشەو قەدەغەی هاتووچۆ دەستپێدەكات
پەیوەنیدر