نرخی زێڕ نزیكەی 100 دۆلار بەرزبووەوە



لەماوەی چەند ڕۆژێكی كەمدا و بەهۆی تووندبوونەوەی جەنگی ئۆكراینا و هەڕەشەی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی لەلایەن ڕوسیاوە لەئەگەری بەكارهێنانی مووشكی دوورمەودای ئەمریكی لەلایەن ئۆكرایناوە، نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی زێر بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و بەراورد بە دوو ڕۆژی ڕابردوو هەر مسقاڵێک بڕی نزیكەی 15 هەزار دینار بەرزبۆتەوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئۆنسەی زێڕ گەیشتۆتەوە 2 هەزار و 632 دۆلار لە كاتێكدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دابەزی بۆ 2 هەزار و 536 دۆلار و بەوەش 98 دۆلاری چۆتەسەر.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بووە بە 645 هەزار دینار و عەیاری 21 بووە بە 564 هەزار و عەیاری 18 بووە بە 484 هەزار دینار.

 

هونەرمەند ئیبراهیم قادری كۆچی دوایی كرد
پێت هونەرمەند ئیبراهیم قادری كۆچی دوایی كرد
تەندروستی سلێمانی بۆ دەوامی ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ بڕیاریدا
دوات تەندروستی سلێمانی بۆ دەوامی ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ بڕیاریدا
پەیوەنیدر