دارایی عێراق زانیاری لەسەر مووچەی هەرێم ئاشكرادەكات



ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕاگرتن و نەناردنی مووچە دوورە لە ڕاستییەوە و دەشڵێت: کێشەکە ناردنی بایۆمەتری فەرمانبەران و ڕێکخستنی لیستی مووچەیە.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەواڵی ڕاگرتن و نەناردنی مووچە دوورە لە ڕاستییەوە، چونكە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەیە، كە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی عێراق دابەش بكرێت.

وتیشی، “کێشەکە ناردنی بایۆمەتری فەرمانبەران و ڕێکخستنی لیستی مووچەیە هەرکات ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت ناردنی مووچە دواناکەوێت و لەکاتی خۆیدا دابەش دەکرێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە مانگی 11 بەرەو كۆتایی دەچێت و هێشتا مووچەی مانگی 10 دابەش نەكراوە و چارەنووسی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ش نادیارە.

ئەو منداڵانەی دوای 12ی شەو لەدایك دەبن لە سەرژمێری تۆمار ناكرێن
پێت ئەو منداڵانەی دوای 12ی شەو لەدایك دەبن لە سەرژمێری تۆمار ناكرێن
پارتی لەگەڵ یەكێتی و لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت كۆدەبێتەوە
دوات پارتی لەگەڵ یەكێتی و لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت كۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر