بڕیاری لێخۆشبوون بۆ قەرزێکی سەر هاووڵاتیان دەرچوو



بە پاڵپشتیی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێم، ڕێكاری لێخۆشبوونی لە 20%ی قەرزی بچووكی ڕاگەیاند.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم كە ئەمڕۆ سێشەممە، دەرچووە ئاماژە بەوە كراوە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لێخۆشبوون لە بەشێكی قەرزی بچووك دەكرێت.

بەپێی نووسراوەكە، لە 20%ی قەرزی بچووك لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت، جەختیش لەوە كراوەتەوە كە لێخۆشبوونەكە بەدوو شێواز دەبێت.

یەكەمیان ئەوەیە: “لێخۆشبوون لە 20% لە كۆی گشتیی بەركەوتەكانی قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی پێدانی قەرزی بچووك دەبێت”.

دووەمیان ئەوەیە: “دانەوەی قەرزەكە لە ماوەی شەش مانگدا دەبێت، قەرزار سەرپشكە بە یەك گوژمە یانیش بە شەش پشكی یەكسان قەرزەكە بداتەوە”.

بەپێی زانیارییەکان، هەشت هەزار و 136 كەس لە پێدانی قەرزی بچووك لە كوردستان سوودمەند بوون، لە نێوان ملیۆنێك تا 15 ملیۆن دینار قەرزیان لە حكومەت بۆ كردنەوەی پڕۆژەی بچووك پێدراوە.

پارتی لەگەڵ یەكێتی و لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت كۆدەبێتەوە
پێت پارتی لەگەڵ یەكێتی و لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت كۆدەبێتەوە
پوتن پەسەندی کرد: مووشەکی بالیستی بە چەکی ئەتۆمی وەڵام دەدەینەوە
دوات پوتن پەسەندی کرد: مووشەکی بالیستی بە چەکی ئەتۆمی وەڵام دەدەینەوە
پەیوەنیدر