شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، یەکەم شەپۆلی سەرمای بەهێز و بەفرو بارانبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: لە هەفتەی داهاتوووە شەپۆلێکی سەرما و بەفر و باران ناوچەکە دەگڕێتەوە و پلەکانی گەرما لە پێنج بۆ هەشت پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.
باسی لەوەشکردووە: گۆڕانکاری بەردەوامە کاتی جێگیر بوون و نزیک بونەوە زانیاری زیاتر دەخەنەڕوو.