110 ڕۆژە مووچەی کارگوزارانی باخچەکانی ڕاپەڕین خەرج نەکراوە و ئەمڕۆش گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، کرێکارانی پاککردنەوەی باخچەکان گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم ئیدارەی ڕاپەڕین ئەنجامدا و ڕایانگەیاند ماوەی 110 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە.
بە هۆی ئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە دەنگ داواکارییەکانیانەوە نەچوون، ڕێگەی سەرەکی بەردەم ئیدارەی ڕاپەڕینیان داخست.