باران دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی ڕایگەیاند لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچەی شاخاوی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ، هەروەها بارینی نمەباران لە هەندێک ناوچەی جۆراوجۆر.

سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممەش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی هەرێمدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٢٣ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ٢٢ پلەى سیلیزى

دهۆک : ٢٤ پلەى سیلیزى

کەرکووک : ٢٦ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ٢٢ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ٢٣ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ١٢ پلەى سیلیزى

سۆران : ٢٠ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ٢٦ پلەى سیلیزى

نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم
پێت نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم
بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی: پێشوازیەکی باش لەلایەن هاووڵاتیانەوە لە پرۆسەی سەرژمێری دەکرێت
دوات بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی: پێشوازیەکی باش لەلایەن هاووڵاتیانەوە لە پرۆسەی سەرژمێری دەکرێت
پەیوەنیدر