خەڵکی باجاو، مرۆڤی ئاسایین یان جیاواز؟



باجاوییەکان تەنها هۆزن کەلەسەر وشکانی کەمترین ژیان دەکەن و زۆربەی کاتەکانیان لەناو ئاودایە، هاوکات ڕێژەی خنکان و مردنیان بەهۆی نقومبوونەوە زۆرکەمە تەنانەت منداڵەکانیشیان.

ئەوان یەکەم هۆزن لە جیهاندا کە خۆیان لەگەڵ ژیانی ژێر دەریادا دەگونجێنن، هەموو ژیانیان لە دەریادا بەسەر دەبەن، لە ماڵە کاتیەکاندا و لەسەر بەلەمەکانیان بڵاوبوونەتەوە و لە دەریاکانی ئەندەنوسیا و مالیزیا و فلیپین زیاتر لە هەزار ساڵە بەم شێوەیە دەژین.

خواردنەکانیان بەتەواوی پەیوەستە بە خواردنە دەریاییەکانی دەوروبەرەوە و ئەمەش ناچاریان دەکات بەدرێژایی ڕۆژ لەژێر ئاودا کاربکەن بۆ گرتنی کریستاڵی و قەرقەوش و ماسی و بوونەوەرە دەریاییەکان، هەر بۆیە باجاوەکان تەپڵی گوێیان کون دەکەن بۆ هاوسەنگکردنی فشاری نێوان گوێی دەرەوە و گوێی ناوەڕاست.

ئەمەش یارمەتیان دەدات لە کاتی نقمبوون لە قووڵایی ئاودا لە ناڕەحەتی دوور بکەونەوە.

ئەوان دەتوانن بۆ ماوەی زیاتر لە ١٣ خولەک لە قوڵایی ٦٠ مەتر لە ژێر بنی زەریاکەدا بمێننەوە، بەڵام چۆن توانیان ئەم کارە بکەن؟

بەپێی توێژینەوەکان دەرکەوت ئەو خێڵە سپڵیان زۆر گەورەترە لە کەسانی ئاسایی و توانای پەپکردنی ئۆکسجینی زیاتری هەیە بۆ ناو خوێن، هاوکات بە شێوەیەک کاردەکات کە جیاوازی نییە لەگەڵ تانکی غەواسێکی بایۆلۆجی.

ئەوەی تایبەتە ئەوەیە کە ئەم تایبەتمەندییە نادۆزرێتەوە تەنها لە غەواسەکاندا نەبێت، بەڵام لە ئەندامانی تری هۆزەکەدا بوونی هەیە، تەنانەت لەنێویاندا ئەو منداڵانەی کە پێشتر نەچوونەتە قوڵایی وا زۆریش، ئەمە شتێکی نهێنی و سەیرە.

چەند وێنەیەک لە ژیانی ڕۆژانەیان:

کۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرز دەیان کرێکاری ئیسرائیلی لە کارەکانیان دووردەخاتەوە
پێت کۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرز دەیان کرێکاری ئیسرائیلی لە کارەکانیان دووردەخاتەوە
زانکۆیەکی پزیشکی لە سلێمانی دەکرێتەوە
دوات زانکۆیەکی پزیشکی لە سلێمانی دەکرێتەوە
پەیوەنیدر