پشووی سەرتاسەری سبەینێ‌ یەكلایی كرایەوە



دوای ئەوەی لە ژمارەیەك پارێزگا سبەینێ‌ كرایە پشوو بەهۆی سەرژمێری گشتییەوە هاوكات لەگەڵ پشووی دوو ڕۆژی قەدەغەی هاتووچۆ، بەڵام سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، هیچ بڕیار و ڕێنماییەك نییە سبەینێ‌ لە سەرتاسەری عێراق بكرێتە پشوو.

ئەمڕۆ دوو شەممە، هەریەكە لە پارێزگاكانی كەركوك و موسەننا و كەربەلا و موسل ڕایانگەیاند، ڕۆژی سێ‌ شەممە دەكرێتە پشووی فەرمی بۆ ئەوەی ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان و فەرمانبەران بكرێت بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەكانیان بە مەبەستی سەرژمێری گشتی.

میدیا عێراقییەكان لە زاری سەرچاوەیەكی باڵا لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویانكردەوە، “هیچ نیەتێك و ڕێنمایی و ڕاسپاردەیەك نییە بۆ ئەوەی بۆ سبەی سێ شەممە پشووی سەرتاسەری لە عێراق ڕابگەیەنرێت”.

سەرچاوەكە جەختیشی كردۆتەوە، پشووەكە تەنیا ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە دەبێت.

وتوشیەتی، “حكومەتە خۆجێیەكان دەتوانن بڕیار لەسەر پشوو یا دەوامی خۆیان بدەن بە گوێرەی سروشتی پارێزگاكەیان و پێویستی بۆ ئاسانكاری پڕۆسەی سەرژمێری و باشتر بەڕێوەچوونی رێكارەكانی سەرژمێری”.

 

مەترسییەکی جدی هەڕەشە لە منداڵانی عێراق دەکات
پێت مەترسییەکی جدی هەڕەشە لە منداڵانی عێراق دەکات
بۆچی یابانییەکان زیاتر لەسەر ئەرز دەخەون؟
دوات بۆچی یابانییەکان زیاتر لەسەر ئەرز دەخەون؟
پەیوەنیدر