ئەحمەد داود ئۆغڵو: گه‌وره‌ترین شار كوردی تێدا ده‌ژی نه‌ هه‌ولێره‌ و نه‌ دیاربه‌كر به‌ڵكو ئیستانبوڵه‌



سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا ڕایدەگەیەنێت، هەولێر شارێکە میراتی هەمووانە و دەشڵێت: بۆ پڕۆسەی ئاشتی په‌كه‌كه‌ و سه‌ركرده‌ و ڕیكخراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان نابێت ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ له ‌ده‌ست بده‌ن.

ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، دانیشتووانی كوردی توركیا وه‌ك ئه‌وه‌ی عێراق و سووریا نین. هه‌ندێك جار به‌ خه‌ڵكی و هاوڕێ كورد و توركه‌كانم ده‌ڵێم: گه‌وره‌ترین شار كه‌ كوردی تێدا ده‌ژی نه‌ هه‌ولێره‌ و نه‌ دیاربه‌كر، به‌ڵكو ئیستانبوڵه‌ له‌ ڕووی دانیشتووانی كورده‌وه‌. كه‌واتا ئیستانبوڵ نه‌ شارێكی كوردییه‌ و نه‌ توركییه‌ و نه‌ بۆسنییه‌، به‌ڵكو شاری هه‌موومانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ و دیاربه‌كریش به‌هه‌مان شێوه‌.

دەشڵێت: ئەو دەوڵەتەی متمانەی بە خۆیەتی لە زمان ناترسێت، بە پێدانی ماف بە کەمایەتییەکان تورکیا دابەش نابێت، خەباتی کورد لە تورکیا بە چەک ناکرێت، خۆشەویستییەکی زۆرم بۆ خوشک و براکانم لە هەرێمی کوردستان هەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، من حه‌زده‌كه‌م گه‌شبین بم، چونكه‌ من هه‌میشه‌ به‌رگریم له‌ باشترین په‌یوه‌ندی و به‌دیموكراسیكردن كردووه‌ نه‌ك ته‌نها له‌ نێوخۆی توركیا، به‌ڵكوو له‌ده‌ره‌وه‌ی توركیاش. ئه‌و دانیشتووانه‌ كورده‌ی له‌ وڵاتانی دراوسێماندا ده‌ژین هه‌میشه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی زۆرباشم له‌گه‌ڵیاندا هه‌بووه‌ و ئه‌مه‌ش بۆ ئاشتی هه‌رێمه‌كه‌ پێویسته‌.

ڕوونیشی کردەوە “با‌خچه‌لی هه‌نگاوێكی گرنگی به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ناوه‌ و پێویسته هه‌نگاوی دواتریش، كه‌ پێویسته‌ بنرێت‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆك ئه‌ردۆغانه‌وه‌ ڕابگه‌یه‌نرێت، چه‌نكه‌ ئه‌و سه‌رۆكه‌ و ئه‌و له‌ داهاتوودا پڕۆسه‌كی له‌و شێوه‌یه‌‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات. له‌هه‌مان كاتدا، په‌كه‌كه‌ و سه‌ركرده‌ و ڕیكخراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان نابێت ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ له ‌ده‌ست بده‌ن و پێویسته‌ هزری خۆیان له‌ گشت چالاكییه‌ توندوتیژه‌كان پاك بكه‌نه‌وه‌ و ئاوڕ له ڕابردوو نه‌ده‌نه‌وه‌ به‌ڵكو ته‌ماشای داهاتوو بكه‌ن.”

دادوئۆغڵو ڕاشیگەیاندووە، كاتێك له‌ ساڵی 2011 چووم بۆ سوریا، یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا باسمان كرد، پێدانی هاووڵاتینامه‌بوو به‌ هاووڵاتییه‌ كورده‌كان له‌ سوریا. كه‌واتا پێویسته‌ حكومه‌تی سوریا ده‌ست به‌ چاكسازییه‌كی نێوخۆیی و ئاشته‌واییه‌كی نێوخۆیی تایبه‌ت به‌خۆیان بكه‌ن ئه‌وكات ئاسان ده‌بێت.”

جەختیشی كردەوە، “وه‌ك توركێك، به‌ چاویكی بێگانه‌ ته‌ماشای كوردی سوریا یان كوردی عێراق یان عه‌ره‌به‌كانی سوریا و عێراق ناكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی پێویستمان به‌ نێوه‌ندگیری خه‌ڵكی ئه‌م‌ریكا یان ڕوسیا یان ده‌ستوه‌ردانیان هه‌بێت، نه‌خێر.. ئێمه‌ خاوه‌نه‌ ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌م ناوچه‌ و هه‌رێمه‌ین. پێویسته‌ توركیا به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و ڕووبه‌ڕوو گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كوردی سوریا و كوردی عێراقدا بكات. ئه‌گه‌ر سوپای ئه‌مریكا ناوچه‌كه‌ جێ بهێڵێت، ئێمه‌ی تورك و كورد و عه‌ره‌ب و ئێرانییه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌ژین و پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا بدوێین. پێویستمان به‌ نێوه‌ندگیری ئه‌مریكا نییه‌ بۆ ئه‌مه‌”.

كەشناسی عێراق هۆشداری دەربارەی دۆخی كەشوهەوای هەرێم دەدات
پێت كەشناسی عێراق هۆشداری دەربارەی دۆخی كەشوهەوای هەرێم دەدات
یەکەمین حاڵەتی ئاوڵەی مەیموون لە ئەمریکا تۆمارکرا
دوات یەکەمین حاڵەتی ئاوڵەی مەیموون لە ئەمریکا تۆمارکرا
پەیوەنیدر