محەمەد حاجی مەحمود: ئێمە عێراقی نیین كوردستانین



سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هیچ شتێکمان لە عێراق ناچێت چونکە کوردستانین و دەشڵێت: ئەم سەرژمێرییە سیاسییە و بۆ کۆمەڵێک مەبەست ئەنجام دەدرێت.

محەمەد حاجی مەحمود لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای حزبەكەی ڕایگەیاندووە، لەم سەرژمێرییەدا باسی نەتەوەکان ناکات، هەمووی باسی ئەوەیە هەموومان موسڵمانین و هەموومان عێراقین، نەخێر ئێمە هەموومان عێراقی نین و بۆچی عێراقی بین، ئێمە خەڵكی ئەم وڵاتەین، كە پێی دەڵێن كورستان، كە شوێن و جوگرافیا و هەموو شتێكی خۆی دیارە.

ڕاشیگەیاند، هیچ شتێکمان لە عێراق ناچێت چونکە کوردستانین، زمان و مێژوو و جلوبەرگ و نەریت و خاک و تەنانەت ئاژەڵەکانیشمان لەیەک ناچێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم سەرژمێرییە سیاسییە و بۆ کۆمەڵێک مەبەست ئەنجام دەدرێت و کۆمەڵێک مەبەستی لەپشتەوەیە
دەشڵێت: “کورد تا سەربەخۆ نەبێ کێشەکانی چارەسەر نابێت”.

محەمەد حاجی مەحمود ئاشكراشی كردووە، سەرژمێری مەترسی زۆری هەیە لەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان و لە کەرکوک، کورد بەشێوەیەک لەشێوەکان دەسەڵاتی نیە.

 

بۆ سەرژمێری هێزە ئەمنییەكان خرانە ئامادەباشییەوە و ڕۆژانی پشوو زیادكرا
پێت بۆ سەرژمێری هێزە ئەمنییەكان خرانە ئامادەباشییەوە و ڕۆژانی پشوو زیادكرا
بڕیارێك بۆ خانەنشین كردنی فەرمانبەران دەركرا
دوات بڕیارێك بۆ خانەنشین كردنی فەرمانبەران دەركرا
پەیوەنیدر