پێش ڕاگرتنی مووچەی مانگی 10 فەرمانبەران دواین ئاگادار کردنەوەیان پێدەدرێت



بەرپرسێكی تۆماری بایۆمەتری ڕایگەیاند، ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆر و كەمئەندامانەی تۆمار نەكراون، لەم دوو رۆژە تۆمار دەكرێن، ئەگەرنا مووچەی مانگی 10یان رادەگیرێت.

ژیار ئەكرەم، سەرپەرشتیاری بنكەكانی تۆماری بایۆمەتریی هەولێر، بە میدیای پارتی راگەیاند: “بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی، تەنیا دوو رۆژ ماوە بۆ ئەو وادەیەی، كە بۆ ئەو مووچەخۆر و فەرمانبەرانە داندراوە، كە بایۆمەتری و كۆدی بێهاوتا بكەن، ئێمەش ئەو چەند رۆژە دەواممان كردووە بە دوو شەفتی بەیانییان و ئێواران، بۆ ئەوەی تەواوی مووچەخۆر و فەرمانبەران تۆمار بكرێن”.

ئاماژەی بەوەشدا، ژمارەیەکی زۆر كەمئەندام ماون هێشتا خۆیان تۆمار نەكردووە، دەشڵێت: “لە هەولێر نزیكی دوو هەزار كەمئەندام كێشەی بایۆمەتری و كۆدیان هەیە و لە ماوەی رابردوودا لە رێگەی بانكەكان و وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و رێكخراوەكانی كەمئەندامان هەوڵی زۆرمان داوە و پەیوەندیمان پێوە كردوون، بەشێكیان هاتوون، بەڵام هێشتا بەشێكیان نەهاتوون و وەڵامی پەیوەندییەكان نادەنەوە، یان ژمارە مۆبایلەكانیان هەڵەیە”.

ژیار ئەكرەم، داوای لەو كەمئەندامانە كرد، بە زووترین كات پەیوەندی بە بنكەكانی بایۆمەترییەوە بكەن، ئەگەرنا مووچەی مانگی 10یان بۆ خەرج ناكرێت، باسی لەوەشکرد: “ئێمە دەمانەوێت كێشەكانیان چارەسەر بكرێت و حەز ناكەین، كە مووچەی مانگی 10 راگەیاندرا، لە بانكەكان پێیان بوترێت مووچەتان خەرج ناكرێت”.

بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووربی هەرێمی كوردستان، تا 20ی ئەم مانگە دەرفەت هەیە هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی بە هۆکاری جیاواز لەدەرەوەی وڵاتن، یان لە مۆڵەتی بێ مووچەدان، یان لە مۆڵەتی خوێندندان، دەبێ خۆیان لە بایۆمەتری تۆمار بكەن.

نرخی مریشک گران بوو
پێت نرخی مریشک گران بوو
بەریتانیا بۆ ڕێگریكردن لە كۆچبەران پارە بە هەرێمی كوردستان دەدات
دوات بەریتانیا بۆ ڕێگریكردن لە كۆچبەران پارە بە هەرێمی كوردستان دەدات
پەیوەنیدر