بەفر و تاوەباران دەبارێت و پلەی گەرماش نزم دەبێتەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان بەفرببارێت و تاوەباران و بروسکەش چەند ناوچەیەکی دیکە دەگرێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک.

ڕوونیشیکردەوە کە شەو کاریگەری بارانەکە درێژدەبێتەوە بۆ هەندێک لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان و کەمێکیش بەفر دەبارێت.

ڕاشیگەیاند کە پێشبینی تاوە باران و بروسکەی کەم مەودا بۆ هەندێک لە ناوچەکانی باشووری شاری سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش گەرما ٢-٣ پلە نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش کەشناسی ڕایگەیاند، ناسەقامگیری ئاسمان و نمە بارانی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و پارێزگەی هەڵەبجە بەردەوام دەبێت و پاشان کاریگەری بە لاوازی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەشێوەی نمە بارانی پچرپچر دەمێنێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە سبەینێ پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ ٣-٤ پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ١٩ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ١٦ پلەى سیلیزى

دهۆک : ١٧ پلەى سیلیزى

کەرکووک : ٢١ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٧ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ١٦ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٨ پلەى سیلیزى

سۆران : ١٤ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ٢٢ پلەى سیلیزى

بەریتانیا بۆ ڕێگریكردن لە كۆچبەران پارە بە هەرێمی كوردستان دەدات
پێت بەریتانیا بۆ ڕێگریكردن لە كۆچبەران پارە بە هەرێمی كوردستان دەدات
ناردنی مووچەی مانگی 10 زیاتر دوادەکەوێت
دوات ناردنی مووچەی مانگی 10 زیاتر دوادەکەوێت
پەیوەنیدر