لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە دوو هەزار و 562 دۆلارەوە گەیشتە دوو هەزار و 597 دۆلار.
ئەم هەڵکشانەی نرخی زێڕ لە کاتێکدایە کە لە دوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ، لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا، نرخی زێڕ دەستی بە دابەزین کردووە و لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە 200 دۆلار دابەزیوە.
چاوەڕوان دەکرێت تا سەرەتای ساڵی داهاتوو هەڵبەز و دابەزی نرخی زێڕ بەردەوام بێت تا ئەو کاتەی سیاسەتی ئابووری ئیدارەی نوێ ڕوون دەبێتەوە.