وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ڕایدەگەیەنێت، دەیانەوێت ئاسانكاری زۆر بۆ حاجیان و عومرەكاران بكەن و ئەویش بە جێبەجێكردنی چەندین ڕێنمایی و ڕێككاری نوێ.
كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە بڕی ئەو پارەیەی كەمكردەوە، كە وەكو بیمە لە عومرەكاران و حاجیان وەردەگیرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی بڕیارەكەی سعودیە بڕی پارەی بیمەی عومرەكاران لە ٢٣٥ ڕیالەوە بۆ ٨٩ ڕیال كەمكراوەت،ەوە كە دەكاتە سەرووی ٥٥ هەزار دیناری عیراقی، بەم پێیەیش كاریگەری دەكاتە سەر نرخی عومرە لە هەرێمی كوردستان و هەموو جیهان.
ئاشكراشی كرد، بەپێی بڕیارێكی عەرەبستانی سعودیە ڕێژەی حاجیان زیاد دەكرێتەوە و دەگەڕێندرێتەوە پێش دۆخی كۆرۆنا و مەرجی تەمەن لابرا، بەمەش ژمارەی حاجییانی هەرێم زیاد دەكرێت.
دوێنی لە عەرەبستانی سعودیە كۆربەندی حەج و عومرە بەرێوەچوو، كە بڕیارە سێ ڕۆژ بەردەوام بێت و تێدا نوێترین بڕیار و ئامادەكارییەكان بۆ پڕۆسەی حەج وعومرە دەخرێنەڕوو.