خاوەنی ئەکاونتی (چارەسەرکردنی کێشەی خێزانی) دەستگیركرا



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە بەكارهێنەری ئەكاونتی فەیسبووكی (چارەسەركردنی كێشەی خێزانی) دەستگیركراوە و دەشڵێت: لەگەڵ ژمارەیەک ئافرەت کەوتۆتە پەیوەندی بەناوی چارەسەرکردنی کێشە خێزانیەکانیان.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (هـ ، ع ، ح) مان دەستگیر کرد، تۆمەتباری ناوهاتوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فیس بوک) هەڵساوە بە دروستکردنی هەژمارێک بەناوی ( چارەسەرکردنی کێشەی خێزانی) و لەگەڵ ژمارەیەک ئافرەت کەوتۆتە پەیوەندی بەناوی چارەسەر کردنی کێشە خێزانیەکانیان و دواتر بە پلانێک وێنە و گرتە ڤیدۆی ئەو ئافرەتانەی تۆمار کردوە.

ڕاشیگەیاندووە، پاشان هەڵساوە بەهەڕەشە کردنی بلاو کردنەوەی وێنە و ڤێدۆکانیان یان ڕەوانە کردنی بۆ کەسوکاری ئافرەتەکان لە بەرامبەر ئەنجام نەدانی ئەم کارەی، بڕێکی زۆر پارەی لە ئافرەتەکان وەرگرتووە.

ئاشكراشی كردووە، بەدواداچونەکانمان بەردەوام دەبێت لەسەر ئەم جۆرە کەسانە و هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ دۆزینەوە و دەست نیشانکردنیان.

دەشڵێت: داوا دەکەین لە هاووڵاتیانی پەیوەندیەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان سنوردار بکەن و متمانە بە کەسانێک نەکەن کە نایانناسن و جێگای متمانە نین و هەرکەسێک سکاڵای یاسایی لەسەری هەیە باسەردانمان بکات.

 

سەرۆک کۆمار ئیدانەی کردەوه تیرۆریستییەکەی دژبه لیوای هاوبەشی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگه دەکات
پێت سەرۆک کۆمار ئیدانەی کردەوه تیرۆریستییەکەی دژبه لیوای هاوبەشی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگه دەکات
شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
دوات شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەنیدر