پارێزگاری سلێمانی بۆ سەرژمێری چەند بڕیارێكی دەركرد



پارێزگاری سلێمانی چەند بڕیارێكی دەربارەی پڕۆسەی سەرژمێری دەركرد و ڕایگەیاند، دەسەڵات دەدرێتە سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان ڕێكاری پێویست بگرنەبەر.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگار و سەرۆكی لیژنەی باڵای سەرژمێری لە سلێمانی لە گشتاندنێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگەدا هاووڵاتیان لە ماڵەكانیان بمێننەوە و دۆكۆمێنتی داواكراو و زانیاری پێویست بخەنە بەردەست تیمەكانی سەرژمێری.

هەر لە گشتاندنەكەدا هاتووە، “پێویستە هەمووان هاوكار و هەماهەنگی تیمەكانی سەرژمێری گشتی بن و كارئاسانی تەواویان بۆ بكەن”.

جەختیشكراوەتەوە، پێویستە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و دامەزراوە میدیاییەكان باجی تایبەتیان پێوبێت بۆ ڕووماڵ و دەسەڵاتیش دەدرێتە سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان بەمەبەستی دابین كردنی ئارامی و خزمەتگوزارییە گشتییەكان ڕێكاری پێویست بگرنەبەر.

تایسۆن و پاوڵ یارییان لێ قەدەغە دەکرێت
پێت تایسۆن و پاوڵ یارییان لێ قەدەغە دەکرێت
تیکتۆک زیرەکی دەستکردی زیادکرد
دوات تیکتۆک زیرەکی دەستکردی زیادکرد
پەیوەنیدر