سەرچاوە میدیاییەکان بڵاویانکردەوە، دوای ئەوەی شەڕی نەوەکانیان لە ویلایەتی تەکساسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەنجامدا، مایک تایسۆن و جەیک پاوڵ بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە یاری بۆکسێن سڕ دەکرێن.
شەڕەکە بە دۆڕاندنی تایسۆن پاڵەوانی پێشووی کێشی قورس بە کۆی دەنگی دادوەرەکان کۆتایی هات.
تایسۆن (58 ساڵ) نەیتوانی لە کاتی شەڕێکی 8 خولدا ئەنجامێکی گەورە بەدەستبهێنێت ئەمە سەڕەڕای تەمەنی، هاوکات پۆڵ (27 ساڵ) بە جیاوازییەکی زۆری خاڵەکان (80-72، 79-73، 79-73) بردنەوەی بەدەستهێنا.
ئامارەکان دەریانخستووە کە تایسۆن سەرکەوتوو بووە لە لێدانی پۆڵ بە 18 لێدان لە کۆی 97 هەوڵدان، لەکاتێکدا پۆڵ 78 لێدانی هەبووە لە کۆی 278 هەوڵدان.
ئەو دوو بۆکسێنەرە بەنیازن لەناو بازنەی یاریگاکەدا درێژە بە ژیانی وەرزشی خۆیان بدەن، بەڵام بەپێی یاساکانی بۆکسێن لە ئێستادا دەبێت پشوو بدەن.
ڕۆژنامەی “ئاوێنە”ی بەریتانی ئاماژەی بەوە کردووە کە پۆڵ و تایسۆن بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ مەشقی بۆکسێنیان لێ قەدەغە دەکرێت، دوای شەڕە پیشەگەرەکەیان کە لە ٨ خول پێکهاتبوو.
سەرەڕای دۆڕانی لە شەڕی نەوەکاندا، تایسۆن باس لە “بابەتێکی گرنگ” دەکات، ئەویش ڕەوشت بەرزی پۆل بوو کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی شەڕەکە لە ساتەکانی کۆتایی، پۆڵ لەبەر ڕێزگرتن لە تایسۆن کڕنۆشی برد.
پۆڵ لەدوای بردنەوەکەی بووە براوەی ٤٠ ملیۆن دۆلار و تایسۆنیش ٢٠ ملیۆن دۆلاری وەرگرت.