تیکتۆک زیرەکی دەستکردی زیادکرد



ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، تیک تۆک لەڕێگەی خزمەتگوزارییەکەوە رێگە بە سەرجەم بازرگانەکانی سەر پلاتفۆرمەکەی دەدات ئامرازێکی زیرەکی دەستکرد بەکاربهێنن بۆ دروستکردنی کلیپی مارکێتینگ، ئەمەش بووە نوێترین پلاتفۆرم کە ڕێگە دەدات سوود لەم تەکنەلۆژیایە وەربگرن.

لەڕێگەی دروستکردنی کڵێشەیەک و دانانی وێنە و ڤیدیۆکان دەتوانیت ئەم خزمەتگوزارییە بەکاربهێنیت کە لەڕێگەی AI کاردەکات، کە ناوی ستۆدیۆی داهێنەری سەمفۆنییە.

براندەکان دەتوانن ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە بەکاربهێنن کە مۆڵەتیان لە کۆمپانیای گێتی وەرگرتووە بۆ دروستکردنی ڕیکلام بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد، لەنێویاندا پەیامی مارکێتینگ کە کارەکتەری تێدایە کە لە کەسانی ڕاستەقینە دەچن.

گێتی و تیک تۆک مەرجە داراییەکانی ئەو گرێبەستەیان ئاشکرا نەکردووە.

تیک تۆک بە هاوکاری لەگەڵ “Getty” هەنگاوی نوێ دەنێت و دەڵێت”بەشێکە لە فراوانکردنی ئامرازەکانی تیک تۆک بۆ ڕێکلامکەران”.

ئەندی یانگ بەرپرسی دراوسازی داهێنەرانە لە تیک تۆک لە بەیاننامەیەکدا وتی: “ئامانجمان بەهێزکردنی ڕێکلامکەران و یارمەتیدانیان بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کۆمەڵگاکانیان بە هێزی AI.”

مانگی ڕابردوو کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ڕیکلامی ئۆنلاین ئەمازۆن و گووگڵ و مێتا ئامرازێکیان خستە بازاڕەوە کە زیرەکی دەستکرد دەخەنە کار بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی ڕێکلام بۆ پلاتفۆرمەکانیان بدەن.

پارێزگاری سلێمانی بۆ سەرژمێری چەند بڕیارێكی دەركرد
پێت پارێزگاری سلێمانی بۆ سەرژمێری چەند بڕیارێكی دەركرد
لە هەولێر پاسێك وەرگەڕا و قوربانی لێكەوتەوە
دوات لە هەولێر پاسێك وەرگەڕا و قوربانی لێكەوتەوە
پەیوەنیدر