لە هەولێر پاسێك وەرگەڕا و قوربانی لێكەوتەوە



لە رێگەی کەسنەزان لە دوو سایدی هەززە لە شاری هەولێر پاسێك وەرگەڕا و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و چەند كەسێكی دیكە بریندارن.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پاسێك بە چەند سەرنشینێكەوە وەرگەڕاوە و خۆی كێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلی دیكەدا (تاکسیەک و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر) و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە، كە هاووڵاتییەكی بەڕەگەز عەرەبە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لە ڕووداوەكەدا چوار هاووڵاتی دیكە بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون.

بەهۆی ڕووداوەكەوە شەقامەكە داخراوە و هێزەكانی پۆلیس چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و ئەو ئۆتۆمبێلانەی زیانیان پێ‌ گەیشتووە لابراون و ڕێگاكە كراوەتەوە.

تیکتۆک زیرەکی دەستکردی زیادکرد
پێت تیکتۆک زیرەکی دەستکردی زیادکرد
13 کیلۆ ئاڵتونی قاچاخ دەستیبەسەردا گیرا
دوات 13 کیلۆ ئاڵتونی قاچاخ دەستیبەسەردا گیرا
پەیوەنیدر