سەندیکای ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بەقەدەغەی هاتووچۆ بۆ ڕۆژنامەنووسان بڕیاریدا و دەڵێت”قەدەغەی هاتووچۆ نایانگرێتەوە بەمەرجێک هەڵگری ناسنامەی دەزگاکەی بێت”.
سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان لە نووسراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی هەرێم كە هەڵگری ناسنامەی سەندیکا یاخود دەزگاکانی خۆیانن، قەدەغەی هاتووچۆ نایانگرێتەوە.
ئەوەشی ڕاگەیاند، لە ڕۆژانی قەسەغەی هاتووچۆدا، سەرجەم لق و نوسینگەكانی سەندیكا ڕاسپێردراون بۆ ئەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان لە هەماهەنگیدابن بەمەبەستی هاوكاریكردنی پەیامنێران و تیمەكانی راگەیاندن لەو ڕۆژانەدا.
سەندیکا لە نووسراوەکەیدا داوایەک لە ڕۆژنامەنووسان دەکات و دەڵێت، ڕۆژنامەنووسان جگە ڕاپەڕاندنی ئەركەكانی خۆیان لە ڕۆژانی قەدەعەی هاتووچۆدا، وەك ئەركێكی نیشتیمانی بەشداری سەرژمێری دانیشتوان بكەن.
بڕیارە ڕۆژانی 20 و 21 ئەم مانگە بەهۆی سەرژمێری گشتی لە عێراق قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەندرێت و ڕێنمایی پێویست بە هاووڵاتیان دراوە لەکاتی سەردانی تیمەکان چۆن مامەڵە بکەن و پێویستییەکان ئامادەبکەن.