ئومێد سەباح: کێشە لەسەر بابەتی مووچە نییە



سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم زانیاری لەسەر پرسی سەرژمیری و مووچە ئاشكرا دەکات و دەڵێت”کێشە لەسەر بابەتی مووچە نییە”.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەمیانی لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، لە دوایین سەردانی سوودانی بۆ هەرێمی کوردستان، پرسی مووچە بابەتی گەرمی نێوان سوودانی و مەسرور بارزانی بووە. بەڵێن دراوە کە چارەسەری یاسایی بۆ ئەو بابەتانە بدۆزرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، کێشە لەسەر بابەتی مووچە نییە، و بۆ پرسی سەرژمێریش ئامادەی هەموو هاوکاری و هاریکارییەکین بۆ سەرژمێری، و لەهەمانکاتدا تیمی هاوبەشمان لەگەڵ عێراق هەیە.

ڕوونیشیکردەوە، سەرژمێری گشتی لەسەر بنەمای سەرژمێری گشتی ساڵی 1957 دەکرێت.

ئیسرائیل و هەنگاوی 100
پێت ئیسرائیل و هەنگاوی 100
پارێزگای سلێمانی بە فەرمی داوای تەوتینی مووچە لە بانكی ناوەندی دەكات
دوات پارێزگای سلێمانی بە فەرمی داوای تەوتینی مووچە لە بانكی ناوەندی دەكات
پەیوەنیدر