هەموو کۆکەیەکی منداڵ پێوویستی بە دەرمانە؟



پسپۆڕێکی تەندروستی منداڵان ئەو حاڵەتانە دیاریدەکات کە دایکان و باوکان پێویست دەکات دەرمان بدەن بە منداڵەکانیان کاتێک تووشی کۆکە دەبن.

دکتۆر ئاوات واژەیی، پزیشکی پسپۆری منداڵان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند زانیارییەک لەسەر کۆکەی منداڵ و کاتی بەکارهێنانی دەرمان بۆ ئەو حاڵەتە دەخاتەروو.

ئەو دکتۆرە ئاماژە بەوەدەکات، ئەو کۆکەیەی کە نەرمترەو وردە وردە لەگەڵ لوت تەڕییەکەی نامێنێت پێویست چارەسەر ناکات .

دەشڵێت،  ئەگەر کۆکەکە درێژەی کێشا پێویست بەچارەسەر دەکات، بەشێک لەو دەرمانانەی کە بۆ کۆکە بەکار دێن بەهیچ شێوەیەک نابێت لەخوار ساڵەوە بەکار بهێنرێ .

هاوکات ڕێنمایی دایکان و باوکان دەکات لەو حاڵەتانەدا پێویستە بەباشی هەڵسو کەوت بکەن، هەروەها باشترین شت بۆ دایک و باوک ئەوەیە دەرمانی دژەتا بەکار بهێنن و شلەمەنی زۆری بدەنێ و لەماڵەوە چاودێری منداڵەکە بکەن .

پارێزگای سلێمانی بە فەرمی داوای تەوتینی مووچە لە بانكی ناوەندی دەكات
پێت پارێزگای سلێمانی بە فەرمی داوای تەوتینی مووچە لە بانكی ناوەندی دەكات
ناسنامەی ئەو پێشمەرگانەی شەهید بوون بڵاوكرایەوە
دوات ناسنامەی ئەو پێشمەرگانەی شەهید بوون بڵاوكرایەوە
پەیوەنیدر