بافڵ تاڵەبانی: نابێت بۆشایی ئەمنیی بمێنێتەوە



سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە هەموو هەوڵەكان لەچوارچێوەی پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی ناوچەكە بێت، هیچ بوارێك بۆ تیرۆریستان نەهێڵرێتەوە و هیچ بۆشاییەكی ئەمنی نەمێنێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.

لە دیدارێکدا كە جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامادەبوون، پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەكان و هەماهەنگیی نێوان هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە جەختیلێكرایەوە.

لە درێژەی دیدارەكەدا بافڵ تاڵەبانی پەرۆشیی یەكێتی بۆ بەهێزتركردنی پەیوەندییەكان و یەكخستنی توانا هەواڵگری و سەربازییەكان دووپاتكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە هەموو هەوڵەكان لەچوارچێوەی پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی ناوچەكە بێت، هیچ بوارێك بۆ تیرۆریستان نەهێڵرێتەوە و هیچ بۆشاییەكی ئەمنی نەمێنێت.

سەرۆكی یەکێتی دەربارەی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی پەڵکانەی خورماتووش رایگەیاند، بەداخەوە ئەمڕۆ لە سنووری خورماتوو فەرماندەیەكی ئازای پێشمەرگە، ئەفسەرێک و سەربازێکی سوپای عێراق شەهیدبوون و چەند سەربازێکی دیکەش بریندارن. بۆیە ئەركی هەموولایەكە مەترسییەكان لەبەرچاوبگرن و رێوشوێنی تووندتر و كاریگەرتر بگیرێتەبەر.

بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدانی تەقینەوەکەی خورماتوو دەکەن
پێت بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدانی تەقینەوەکەی خورماتوو دەکەن
مەسرور بارزانی: پێویستە لە زووترین کاتدا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بکرێت
دوات مەسرور بارزانی: پێویستە لە زووترین کاتدا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بکرێت
پەیوەنیدر