قایمقامیه‌تی سلێمانی هۆڵێکی بلیاردی داخست



به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رجه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی منداڵی خوار 18 ساڵ، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییەتی سلێمانی هۆڵی بلیاردی باران-ی له‌ كه‌مپی باریكه‌ داخست.

ئەمڕۆ یەکشەممە، قایمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیاندراویکدا بڵاویکردەوە: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركرن و رێگه‌دان به‌ هاتوچۆكردنی منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ بۆ شوێنه‌كه‌، به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی، لیژنه‌ی ناحیه‌ی عه‌ربه‌تی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆڵی بلیاردی باران له‌ كه‌مپی باریكه‌ داده‌خات.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەپێی رێنماییەکانی کارکردن، نابێت دوكان و ماركێته‌كان جگه‌ره‌ و جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌ مێرمنداڵ بفرۆشن، هه‌روه‌ها هۆڵه‌كانی بلیارد، گازینۆ، كافتریا و شوێنی نێرگه‌له‌ كێشان، باڕ و دوكانه‌كانی فرۆشتنی خواردنه‌وه‌ كحولیه‌كان رێگری لە منداڵی نەوجەوان و ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ بکه‌ن بۆ شوێنەکانیان نێرگه‌له‌ و خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كانیان پێنه‌فرۆشن بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکارە یاساییەکان دەکرێتەوە.

 

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی شەهیدبوونی ئەفسەرەکان بڵاوکردەوە
پێت وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی شەهیدبوونی ئەفسەرەکان بڵاوکردەوە
ڤیان سەبری: سوودانی، وەزیری دارایی عێراقی ڕاسپاردووە مووچە بنیرێت
دوات ڤیان سەبری: سوودانی، وەزیری دارایی عێراقی ڕاسپاردووە مووچە بنیرێت
پەیوەنیدر