ئۆلاڤ تۆن، ملیاردێری نەرویجی ئیمپراتۆر و گەشەپێدەری کەرتی خانووبەرە، لە تەمەنی ١٠١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئۆلاڤ تۆن، خاوەنکار و ملیاردێری نەرویجی، کە بەهۆی کڵاوە سوورەکەیەوە ناسراوە و لە گەنجیدا بە فرۆشتنی پەڕی پەلەوەر، چەرم و پێستی ئاژەڵ دەستیپێکرد و دواتر بەوەر دروستکردنی یەکێک لە گەورەترین ئیمپراتۆریەتەکانی بواری خانووبەرەی نەرویج، هەنگاوی نا.
بەشی راگەیاندنی کۆمپانیاکەی “ئۆلاڤ تۆن گرووپ” ڕایگەیاند؛ ئۆلاڤ تۆن، ێیمپراتۆری بواری خانووبەرەی نەرویج و یەکێک لە کەسایەتییە هەرە دیارەکانی بواری خانووبەرە رۆژی شەممە، لە تەمەنی ١٠١ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
ئۆلاڤ تۆن گرووپ، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە: بەداخێکی زۆرەوە هەواڵمان پێگەیشت کە ئۆلاڤ تۆن کۆچی دوایی کردووە، بێ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی بخەنەڕوو.
تۆن لە گوندی ئال لە دۆڵی هالینگدال لە باکووری ڕۆژئاوای ئۆسلۆ لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٣ لەدایک بووە.
سەرەتا پلانی دانابوو بواری پزیشکی بخوێنێت، بەڵام جەنگی جیهانی دووەم ئەو خەونەی لەباربرد، لەبری ئەوە ڕووی لە بەخێوکردنی پەلەوەر و ئاژەڵ کرد بۆ پەڕ و پێستەکانیان لە کێڵگەیەکی سەرەتایی ماڵەکەی خۆیدا.
لە کۆتاییدا تۆن لە فرۆشتنی چەرمەوە ڕووی لە خانووبەرە کرد و یەکەم تاوەری نیشتەجێبوونی لە ساڵی ١٩٥٠ کڕی.
لەوێشەوە گروپێکی دروستکرد کە ئەمڕۆ هەزاران کارمەندی هەیە و زیاتر لە ٨٠ ناوەندی بازرگانی لە نەرویج و سوید هەیە.
هەروەها خاوەنی نزیکەی ٩٠ هۆتێلە لە نەرویج، سوید، بەلجیکا و دانیمارک و هۆڵەندا.
زۆربەی سەروەت و سامانی کۆمپانیاکەی گواستەوە بۆ دامەزراوەی ئۆلاڤ تۆن دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٣ دایمەزراند.
تۆن، پشتگیری لە چالاکییەکانی گەشتیاری و گەشتکردن بە پێ لە نەرویج دەکرد. کارە خێرخوازییەکانیشی خۆی لە پشتگیریکردن لە توێژینەوە پزیشکییەکان دەبینییەوە، بەتایبەتی لە تێکچوونەکانی ماسولکە و ئێسکەپەیکەردا.
دوای ئەوەی هاوسەرەکەی ئینگ-جۆهان تۆن لە ساڵی ٢٠١٨ کۆچی دوایی کرد، ساڵی دواترلە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا، هاوسەرگیری کردەوە لەگەڵ سیسێل بێردال هاگا، لە هۆتێل بریستۆڵ ئاهەنگیان گێڕا کە ئەم هۆتێلە تەمەنی سەدەیەکەو یەکەم هۆتێلە کە ئۆلاڤ لەساڵی ١٩٧٤دا کڕی و خاوەندارێتیەکەی خستە سەرخۆ، هەر لێرەوە بەرەو زنجیرە هۆتێلەکانی هەنگاوی نا.