پارێزگاری کەرکوک داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات



پاریزگاری کەرکوک داوا دەکات بۆ ڕۆژانی سەرژمێری ئەو هاوولاتیانەی خەڵکی کەرکوکن بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

ئەمڕۆ شەمە ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا لە شاری کەرکووک ڕایگەیاند، “داوا لە هاوڵاتییانی کەرکووک و دەوروبەری دەكەم، بۆ سەرژمێری بگەڕێنەوە ناوچە ڕەسەنەكانی خۆیان لە خێزان و كەسوكاریان ئەو چەند ڕۆژە بەسەر ببەن”.

ئاماژەی بەوەش كرد، “هیچ مەترسییەك لە پڕۆسەی سەرژمێریدا نییە و پێویستە بە هەموانە هەوڵبدەین پڕۆسەكە سەر بخەین.”

ڕێبوار تەها باسی لەوەش كرد، “ماوەی دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت لە سەرتاسەری عێراق و شارەكە و ڕێگە بە هاتووچۆی هاووڵاتییان نادرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هاوڵاتییانی کەرکووک و دەوروبەری پێویستە لە ڕۆژانی ١٨ و ١٩ـی ئەم مانگەوە بگەڕێنەوە بۆ پارێزگا و زێدی خۆیان و لێرە خۆیان تۆمار بكەن”.

جێی باسە قۆناغی یەکەمی سەرژمێری گشتی لە عێراق دەستیپێکرد، و لایەنە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و سنووری ماددەی 140 بەپەرۆشەوە داوادەکەن هاووڵاتیان بۆ ئەو سەرژمێرییە بگەڕێنەوە ناوچەکانیان بۆ ئەوەی کورد ڕێژەیەکی باشی لەسەرژمێری هەبێت.

لە یەک مانگدا زێر ڕێژەیەکی زۆر دابەزیوە
پێت لە یەک مانگدا زێر ڕێژەیەکی زۆر دابەزیوە
بازرگانێكی سلێمانی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
دوات بازرگانێكی سلێمانی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
پەیوەنیدر